پرسی کورد له ئه‌و ولاتانه‌ی کوردیان به سه‌ر دا دابه‌ش کراوه هه‌ر کامه‌ی له دۆخێکی تایبه‌تی دایه و هه‌وڵ بو مافه‌کانی کورد به‌رده‌وامه و به تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تێکی خۆیی له به‌شێک له کوردستانی سوریا له لایه‌ن پی-ی دێ مه‌سه‌له‌ی کورد له ئه‌و ولاته ده‌خاته سه‌ر ڕێره‌وێکی تر.
له کوردستانی ئێران، ئه‌گه‌رچی له دوای شۆڕشی 1979 زایینی له وڵات جووڵانه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام له ئه‌م سالانه‌ی دوایی دا ئه‌و گه‌رم و گووریه‌ی نه‌ماوه.
له وتووێژیکی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، کاک عه‌لی که‌ریمی، نووسه‌ر و شاره‌زای سیاسی کورد، له سه‌ر ئه‌و بڕاویه‌یه که چه‌ندین هۆ هه‌ن وایان کردوه له کوردستانی ئێران خه‌باته‌که‌ی بێده‌نگی پێوه دیاربێت.
• سته‌مکاری و بێ به‌زه‌یی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به ئازادیخوازان، به تایبه‌تی له سێداره‌دانه‌کای ئه‌م دواییانه.
• پرش و بڵاوی پارته سیاسی یه‌کانی کورد.
• نه‌بوونی پلان و گه‌لایه‌ک بۆ ده‌رچوون له ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا که ئه‌و پارتانه تێێدان.