وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕۆژی هه‌ینی به‌ره‌و دۆحا به‌ڕێکه‌وت به مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌که‌ن.
شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا و هێزه‌کانی حکومه‌ت له باکوری شاری حه‌له‌ب به‌رده‌وامه، له کاتێکدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌ێنێت سه‌رهه‌ڵداوانی دژی به‌شار ئه‌سه‌د پڕ چه‌ک ده‌کات.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دیپلۆماتان هێشتا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ڕێگای وتووێژکردن ده‌سه‌ڵاتی سوریا بگۆڕن "ده‌ڵێت یه‌کده‌نگی له‌سه‌ر گرنگی هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ ئاشتی هه‌یه نه‌ک بۆ شه‌ڕ. به‌ڵام ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ئه‌مه‌ی زۆر سه‌خت کردووه".
جان کێری و ولیه‌م ههیگی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له جنێف وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له نێوان حکومه‌تی سوریا و سه‌رهه‌ڵداواندا ئه‌نجام بدرێت. یه‌کێتی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌کی زۆریش له وڵاتانی عه‌ره‌بی له ناویاندا میسڕیش پشتیوانی له‌م هه‌وڵه ده‌که‌ن.
محه‌مه‌د کامیل عامرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ ڕایگه‌یاند " میسڕ هه‌میشه داوای کردووه کێشه‌که به ڕێگای وتووێژکردن چاره‌سه‌ر بکرێت، و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌مو هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له جنێف کۆبکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وتووێژانه گوزارشت له خواستی همو لایه‌نه‌کانی سوریا بکات به ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیشه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاترین ئاشتن ده‌ڵێت ئه‌م کێشه‌یه به هێزی له‌شکری چاره‌سه‌ر ناکرێت.
و ڕایشیگه‌یاند "سه‌ره‌تا ئێمه بێ هیچ چه‌ندوچونێک له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕدا هاوڕاین بۆ پشتیوان کردنی کۆنفرانسه‌که‌ی جنێف، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌کی سیاسی، و له کۆتایی پرۆسه‌که‌دا پێویسته شه‌ڕه‌که ڕاگیرێت و ئاشتی سه‌قامگیر بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لاورێنت فابیۆس ڕایگه‌یاند ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بزانین چۆن ده‌توانین یارمه‌تی هاوپه‌یمانێتی ئۆپۆزسیۆن بده‌ین ئه‌م کۆبونه‌وانه ده‌ره‌نجامێکی سیاسی هه‌بێت. و نابێت ئه‌وه‌شمان بیر چێت ڕۆژانه ده‌یان که‌س له سوریا ده‌کوژرێن.
ڕێبه‌رانی فه‌ره‌نسا تاوتوێی ئه‌وه‌شیان کردووه شیانی هه‌یه ئێرانی هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌دیش به‌شداری وتووێژه‌کانی جنێف بکات. فابیوس ده‌ڵێت هه‌مو ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵوێستێکی یارمه‌تیده‌ریان پێشوازییان لێده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت به ئاماده بونی هێزه‌کانی قۆناغی گواستنه‌وه‌ش قائیل بن. سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن هه‌وڵ ده‌دات ئێرانیش به‌شدار بێت و ده‌شڵێت ئه‌وانی که چه‌ک ده‌ده‌ن به سه‌رهه‌ڵداوان له سه‌ر بنه‌مای تۆمه‌ته پشتڕاست نه‌کراوه‌کانی گوایه دیمه‌شق چه‌کی کیمیاوی به‌کار هێناوه ته‌نها ڕه‌وشه‌که ناسه‌قامگیر تر ده‌که‌ن.