چه‌ند ڕۆژ له مه‌وپێش کۆمه‌ڵێکی زیاتر له 60 ڕۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر و چالاکانی سیاسی کوردستان، ئوڕووپا و ئه‌مه‌ریکا له نامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بۆسه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان، مه‌سعود بارزانی تێیدا نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به حه‌وت چالاکی سیاسی کوردستانی ئێران ده‌ربڕن که زیاتر له سێ حه‌وتوو له مه‌وبه‌ر له پێوه‌ندی خۆپێشاندانێک له پێش کۆنسولخانه‌ی کۆماری ئێسلامی له شاری هه‌ولێر، له لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی حکومه‌تی هه‌ریمه‌وه گیراون.
له به‌شێکی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتوه: "له هه‌ر شوێنێک که یاسا حاکم بێ، گومان‌لێکراو له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا له لایه‌ن دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه پرس و جۆی لێده‌کرێ و بڕێاری ڕاگرتن یان ئازادکردنی ده‌درێ. ئه‌و گیراوانه نه به پێی پڕه‌نسیبه بهسندکراوهکانی مافی مرۆڤ و نه [به پێی] یاسای سزادان، که له چوارچێوه‌ی به‌ندی "ده"دا ئاماژه‌ی پێکراوه، هه‌ڵسوکه‌تیان له گه‌ڵ نه‌کراوه. چونکه ڕوون نی یه که ده‌ست به‌سه‌رکراوان به پێی کام قانون و له لایه‌ن کام ده‌سه‌ڵاتی قانونی یه‌وه بێ سه‌روشوێن کراون یان له به‌ندیخانه ڕاگیراون."
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و نامه‌یه دا ئه‌و کۆمه‌ڵه له ڕۆژنامه نووسان و چالاکانه‌ی سیاسی جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌که‌نه‌وه که "چاوه‌ڕوانین متمانه‌ی ئێمه به حاکم بوونی قانوون له باشووری کوردستان خه‌وشدار نه‌کرێ و له سه‌ر ویست و گوشاری ده‌ره‌کیی گوشار نه‌خرێته سه‌ر لاوانی ئه‌م گه‌له که له مافی ئینسانی و ئاسایی خۆیان بۆ ده‌ربڕینی بێزاریی له ئێعدامی به‌رده‌وامی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌تی کوشتاری کورد له لایه‌ن رێژیمه‌وه گرتووه."
چاودێری سیاسی، عه‌لی که‌ریمی ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕێنی به‌رامبه‌ر به له‌سێداردانه‌کانی کۆماری ئێسلامی به کارێکی سرووشتی ده‌زانێت.
به‌ڕێز که‌ریمی ئاگایی ده‌دات که گرتنی ئه‌م چالاکانه به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌ریمه، چونکه پێشتر داوا بۆ خۆپێشاندانه‌که وه‌رگیرابوو و وه‌ک به‌ڵگه‌ی گرته ڤیدئویی یه‌کان نیشان ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌کی ئارام له پارکی "شانه ده‌ر"ی شاری هه‌ولێر به شێوه‌یه‌کی هێمنانه به‌ڕێوه چوو.
ناوبراو شی ده‌کاته‌وه ئاسایش ته‌له‌فۆنی بۆ چوار که‌س له ئه‌و خۆپێشاندهرانهکردوه ،که له ڕووداوی به‌رد پێدادان به کونسولخانه‌ی ئیران‌دا نه‌بوون، خۆیان به ئه‌و ده‌زگایه بناسێنن. ئه‌وانیش ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام "له ئه‌و په‌ڕی ناجوامێری کوردانه‌دا و به پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریتی کوردی قوڵبه‌ست ده‌کرێن."
به‌ڕێز که‌ریمی ڕه‌خنه له حکومه‌تی هه‌ریم ده‌گرێت که له لایه‌ک ده‌ڵێن به‌ندکراوی سیاسیمان نین، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه ئه‌و که‌سانه که چالاکی سیاسین، گرتوونی و هێچ مافی پارێزه‌ری بۆ ئه‌وان دابین نه‌کردووه. له ئه‌وه‌ش جیگای داختر، "له به‌ندیخانه‌ی'محه‌ته' یان ڕاگرتوون که شوێنی پیاوکوژ و قاچاخچی یه‌کانی موخه‌ده‌رات و.....ه"
سه‌باره‌ت به هه‌وڵدان بۆ ئازاد کردنی ئه‌و چالاکانه، وه‌ک کاک عه‌لی باسی ده‌کات، پارلمانتار ئاگادار کراوته‌وه و ته‌نانه‌ت وهڤدیش بۆ وه‌زاره‌تی نێوخۆ له هه‌ولێر چوه و سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانیش هه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌یان داوه ، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی که‌سیان نه‌داوه‌ته‌وه.
ناوبراو پێ داده‌گرێت " گیرانی چالاکانی سیاسی ته‌نیا بۆ دڵرازی کردنی کۆماری ئیسلامی ئیرانه، ده‌نا ئه‌وان له ئه‌وپه‌ڕی بێ گوناهی دان."
به‌ڕێز که‌ریمی داوا له سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان، مه‌سعود بارزانی، ده‌کات که ڕاسته‌وخۆ ده‌ست بخاته نێو مه‌سه‌له‌که بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه له ئه‌وه خراپتر نه‌بێت.