Accessibility links

سەرۆکی زیمبابۆی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی ئەڵماس لە وڵات دەردەکات


سەرۆکی زیمبابۆی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی ئەڵماس لە وڵات دەردەکات

رۆبەرت مۆگابی سەرۆکی زیمبابۆی دەڵێت لە بڕیای بۆ کۆنترۆڵکردنی پیشەسازی ئەڵماس لە وڵاتەکەیدا پاشگەزنابێتەوە ، مۆلەتی نەوەد رۆژی داوەتە کۆمپانیا بیانیەکان بۆ ئەوەی کارکردن لە دەرهێنانی ئەڵماس راگرن و وڵات بەجێ بهێڵن.

لە میانەی دیمانیەکی تێروتەسەلی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی لەگەڵ رۆبەرت مۆگابی سەرۆکی وڵات ناوبراو گوتی زیمبابۆی لە ساڵی 2009 وە بڕی کەمتر لە دوو ملیار دۆلای وەرگرتوە لە بەرامبەر بە گوتەی خۆی بەهای 15 ملیۆن دۆلار لە دەرهێنانی ئەڵماس لە لایەن کۆمپانیاکانی بیانی ئەوانەی لەو بوارەدا کاریان کردوە.

رۆبەرت مۆگابی دەپرسێت و دەڵیت ئایا ئەم ئەڵماسانەمان بۆ کوێ چوون و ئێمە خۆمان لێ گێلکردوە و ئەو کۆمپانیانە ئەڵماسەکانی وڵاتیان بە قاچخی بردوە و بە هەرزان بردویانە. هەربۆیە دەڵێم ئەوانە سامانی وڵاتەکەمان تاڵانکردوە و ئێمە چێتر رێگە بەم تاڵانبردنە نادەین و دەوڵەت خۆی سەرپەرشتی پیشەسازی دەرهێنانی ئەڵماس دەکات ، لە بەر ئەوەی هەرگیز ئێمە متمانەمان بەو کۆمپانیا بیانیە تایبەتانە نەماوە. دەبێت ئێمە بۆ ئەم مەبەستە لە ئەزمونەکانی پێشوی وڵاتانی وەک بۆتسوانا و ئەنگۆلا و نامبیا و هەتا دوایی وەرگرین. ئەوەی جێی سەرسورمانە ، مۆگابی لەم هەنگاوەیدا کۆمپانیای ئانجین ی چێنی هاوپێچکردوە. ئەوەی جێی ئاماژەیە چین وەبەرهێنەری سەرەکیە لە زیمبابۆی دا.

بەڵام جۆن رۆبەرتسن ؛ ئابوری ناسی زیمبابۆیی دەڵێت لە راستیدا حکومەتی وڵات لە رەوشێکی ئامادەیدا نیە هەتا دەست بەسەر پیشەسازی دەرهێنانی ئەڵماس دا لەو وڵاتەدا بگڕیت و سەربەخۆیانە ئەو کارە ئەنجام بدات ،دەشڵێت ئەم بڕیارەی حکومەتی زیمبابۆی بۆ ئەو مەبەستە ناژیرانەیە ، لە بەر ئەوەی پرۆسەی دەرهێنای ئەڵماس پێویستی بە بوجەی تایبەت هەیە کە زیمبابۆی پێهەڵناسوڕێت ئەمەش جگە لە پسۆڕی لەو بوارەدا.

سەبستیان مۆفو پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لە هەریر ی پایتەختی زیمبابۆی ئەم راپۆرتەکەی ئامادەکردوە.

XS
SM
MD
LG