گروپە شیعەکانی سەر بە ئێران کە کارنامەی ئەو وڵاتە لە عێراقدا لە بەرژەوەندی ئێران پیادەدەکەن ، بەمدوایانە هێرشە موشەییەکانیان دژ بە بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە عێراق وتەنانەت لە سوریاش چڕ کردووەتەوە.
سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی هەینی ئێران کاردانەوەی جیهانی جیاوازی لێکەوتەوە، بەتایبەتی ئیسرائیل زۆر نیگەرانە بە هەڵبژاردنی کەسێکی وەک ڕەئیسی کە لە ژێر سزای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادایە.
هێزەکانی تورکیا لە کردەی لەشکری ئەم دوایـیانەیان بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان لە نێو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامە
هەر وەک دەگوترێت ئاو شادەماری ژیانی مرۆڤە و بەبێ ئەو نیعمەتە ژیان مەحاڵە. کەمی ئاو لە جیهاندا جا بۆ خواردنەوە بێت یان بۆ کشتوکاڵ لە هەندێ ناوچەدا گەیشتووەتە ئاستی قەیرانێکی پڕوکێنەر بۆ مرۆڤ.
یەکێک لە کێشە دیارەکانی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا مەسەلەی جیابوونەوەی ژن و مێردە ودواتر تەڵاقدان. هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەدەر نییە لەو کێشەیە بگرە رێژەی تەڵاقدان تێدا لە ماوەی ساڵی پار و ئەمساڵدا رووی لە زیادبوونێکی بەرچاو کردووە.
دکتۆر هەڵمەت غەریب دەڵێت "ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لەلایەن جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکاوە بە جینۆساید پەیوەندی بە دادی نێودەوڵەتی تاوانەکانەوە هەیە ئەوەی ئەمەریکا پابەندی دەستەبەرکردنێتی بۆ گەلێکی ستەمدیدەی وەک ئەرمەن."
دکتۆر رێبوار بابکەیی دەڵێت نەبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەی کوردستان هەروەها بوونی هێزی چەکداری جۆراو جۆر بە تایبەت گروپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی
دکتۆر جەبار قادر ، شارەزا لە کاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت یەکێک لە هۆکارەکانی ناکۆکی نێوان وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ لەگەڵ تورکیا، بەهۆی سیاسەتەکانی تورکیاوەیە بەرامبەر ڕووداوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەرێمی قەوقاز و هەروەها لە شوێنەکانی دیکەی جیهان
ئەحمەد ئەسکەندەری نوسەر وشیکاری سیاسی دەڵێت لە پێناو بەرەوپێشچوونی وتوێژەکانی وەگەڕخستنەوەی سەودا ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 زلهێزانی جیهان لەگەڵ ئێران دەستەبەریان کرد ،
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت بەهۆی کۆڤید 19 وە پرۆسەی خۆێند ڕاوەستاوە و چەقی بەستوە و بەو هۆیەشەوە ناتوانرێت زانیاریە زانستیەکان وەک پێویست بگەێندرێنەوە خوێندکاران
كلارا یەعقوب دەڵێت کۆچکردنی مەسیحەکانی عێراق بەرەو هەندەران بەردەوامە لەبەر ئەوەی عێراق بۆ ئەوان سەلامەت نییە و هەروەها مەسیحیەکان متمانەیان بە حکومەتی عێراق نییە بە تایبەت لە دوای ساڵی 2003 وە و سەرهەڵدانی توندڕەوی ئاینی و تایفی لە عیراق
چەکدارانی داعش لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان چالاکی وهێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی عیراقی و هێزەکانی پێشمەرگەش زیاد کردووە و بوژاونەتەوە ، هەروەها لە هێزێکی چەند چەکدارێکەوە ئێستا پەرەیان سەندووە و هێزیان بە ناوی جۆراوجۆرەوە دروستکردووە.
دووەم دادگایکردنی مێژوویی سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ رۆژی سێشەممە لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەستپێدەکات و تیایدا ترامپ تاوانبارکراوە بەوەی مانگێک لەمەوبەر خەڵکی بۆ یاخیبوون هانداوە
زیاتر نیشـان بده