Accessibility links

عەمید دلێرشوکر: نەبوونی هاوئاهەنگی نێوان هێزەکانی حکومەت و پێشمەرگە هۆکاری زیادبوونی توانا و چالاکییەکانی داعشە 


عەمید دلێر شوکر فرماندەی لیوای 3 ی پێشمەرگە لە سنوری خانەقین دەڵێت نەبوونی سەقامگیری ئاسایشی گشتی لە عێراق و نەبوونی حکومەتێکی ناوەندی بەهێز و هەروەها نەبوونی لێکتێگەیشتنێکی تەواو لە نێوان هێزەکانی حکومەتی عێراق و نێوان حەشدی شەعبی، چەکدارانی داعش سەرجەم ئەم کەموکورتییانەی بۆ بەهێزکردنی خۆی قۆستووەتەوە.

چەکدارانی داعش لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان چالاکی وهێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگەش زیاد کردووە و بوژاونەتەوە ، هەروەها لە هێزێکی چەند چەکدارێکەوە ئێستا پەرەیان سەندووە و هێزیان بە ناوی جۆراوجۆرەوە دروستکردووە.

سەبارەت بە هۆکاری بۆژانەوەی ئەم جۆرە بەرچاوەی چەکدارانی داعش و چالاکییەکانیان بە تایبەت لە ناوچە ناکۆکی و کێشە لەسەرەکاندا عەمید دلێر شوکر رەشید، فرماندەی لیوای 3 ی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت "هەبوونی بۆشای لە نێوان هێزەکانی عێراق ونێوان هێزەکانی پێشمەگە لەو ناوچانەدا، داعش ئەو بۆشاییەی بۆ چالاکی وگەشەکردنی خۆی قۆستووەتەوە".هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات کە حکومەتی عێراق لە دوای 16 ئۆکتۆبەرەوە نایەوێت هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ئەوانەی هێزەکانی پێشمەرگە دەتوانن بە باشی پارێزگارییان لێبکەن دژ بە چەکدارانی سەرهەڵداوەی داعش. ناوبراو دەشڵێت بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە قامیشەڵان و زەلکاون هێزەکانی عێراقی ناتوانێت وەک پێویست بیان پارێزێت ، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە دەتوانن .

ئەمە تەوەرەی ئەم گفتوگۆیەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ عەمید دلێر شوکر رەشید ئەنجامی داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:33 0:00


XS
SM
MD
LG