Accessibility links

دکتۆر هەڵمەت غەریب: ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بە جینۆساید پەیوەندی بە دادی نێودەوڵەتی تاوانەکانەوە هەیە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن چەند رۆژێک لەمەو بەر کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی لە سەروەختی حوکمڕانی عوسمانییەکان لە نێوان ساڵانی 1915 و 1917 ، ئەو کۆمەڵکوژییەی بە جینۆساید ناساند . تورکیا دەستبەجی ئەو ناساندنەی رەتکردەوە و بەبێبنەما و بێبەها لەقەڵەمیدا . ئایا بۆچی جۆو بایدن ئەم کارەی کرد ؟ئایا مەبەستەکەی زیاتر فشاری سیاسیە بۆ سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ؟ یان ئایا لە پێناو بەدیهێنانی دادوەریە بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە و هەروەها ببێتە وەبیرهێنەرەوەیەک بۆ رێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی تاوانی کۆمەڵکوژی لە ئایندەدا؟

ئاشکرایە کە پەیوەندیەکانی نێوان واشنتن وئەنکەرە ئاڵۆز و پڕ هەوراز ونشێوبووە لەسەر چەندان بابەت بەتایبەت کڕینی سیستمی موشەکی بەرگی S – 400 روسی لەلایەن تورکیاوە ، ئەو هەنگاوەی واشنتی توڕە و نیگەرانکرد.

ئەوەی ئاشکرایە هەر لەسەرتا وە بگرە پێش دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمەریکا ، جۆو بایدن رەخنەی لە سیاسەتەکانی سەرۆکی تورکی هەبوو بەتیابەت دەستوەردانی لە نێوکاروباری ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕستدا هەتا دوایی .

سمکۆ عەزیز لەبەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەمانەی کردووەتە تەوەرەی ئەم وتوێژەی لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عیراق.

دکتۆر هەڵمەت غەریب دەڵێت "ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لەلایەن جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکاوە بە جینۆساید پەیوەندی بە دادی نێودەوڵەتی تاوانەکانەوە هەیە ئەوەی ئەمەریکا پابەندی دەستەبەرکردنێتی بۆ گەلێکی ستەمدیدەی وەک ئەرمەن."

هەروەها دەشڵێت " هەرچەندە بنکەی ئاسمانی ئێنچەرلیک لە تورکیا ئەو بایەخ و گرنگییەی جارانی بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانان نەماوە ، بەڵام ئەگەر تورکیا وەک کاردانەوەی تۆڵەسەندنەوە داوا لە ئەمریکا بکات ئەو بنکە ئاسماناییە چۆڵبکات ،باشترین شوین بۆئەوەی ئەمەریکا لە بری بنکەی ئینچەلیک دایبمەزرێنێت ،هەرێمی کوردستانی عێراقە دەشڵێت بەڵام ئەو کارەش ئاسان نییە چونکە پێویستی بەرەزامەندی حوکمەت ی عێراق وپەرلەنەکەی دەبێت "

دەقی وتووێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:31 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG