بە هەزاران کەس لە شاری دیاربەکری زۆرینە کورد نشین لە تورکیا گردبونەوە بۆ گێڕانی ئاهەنگی رێورەسمی نەورۆز . دەسەڵاتدارانی تورکی لە ناوچەکانی دیکەی وڵات کە تیایاندا حکومەتی تورکیا ئاهەنگێڕانی نەورۆزی قەدەغەکردبوو ، ژمارەیەک هاوڵاتیان دەستگیر کردوە.
ئاهەنگێڕان لە شاری دیاربەکر لەم بۆنەی جەژنی نەورۆزەدا وێنەی گەورەی عەبدوڵا ئۆجەلانی رابەری پارتی کرێکارانی کوردستانی بەندکراویان بەرزکردبوەوە ، هەروەها ئاڵای ئەو پارتە کوردیە ی سوریاش ئەوەی ئەنکەرە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی خۆی تێی دەڕوانێت.
کوردان لە تورکیا وەک نەریتێک دەرفەتی بۆنەی نەورۆز بەکاردێنن بۆ جەختکردنیان لەسەر ناسنامەی نەتەوایەتیان و داوای مافی زیاتر دەکەن ، بەڵام ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە کەشو هەوایەکی توندی ئاسایشی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت.گێڕانی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە شارەکانی ئەنکەرە و ئەستەمبول قەدەغەکراوە.