دکتۆر جەبار قادر دەڵێت ئەوەی بە پراکتیکی عێراق بە ڕێوەدەبات خودی بەرپرسانی عێراقی نین بەڵکو کاربەدەستانی ئێرانیە تەواوی جومگەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبەن. ناوبراو دەشڵێت دوای هەڵکوتانە سەر تەلاری پەرلەمانی عێراق و ئەوەی بە سەر پەرلەمانتارانی کورد هاتو دەربازبوونیان بە موعجیزە ، هیچ واتایەک بۆ مانەوە کورد لە بەغدا نەماوە و هیوادارم کوردەکان نەگەڕێنەوە بە غدا ، بەڵام ئەگەر بشگەڕێنەوە بۆ بەغدا دەبێت بە شێوازێکی دیکە بگەڕێنەوە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمریکا لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەراست سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.