Accessibility links

هێور بوونەوەی گرژیەکان لە بەغدای پایتەخت هاوکات پرۆسەی سیاسی لە مەترسی هەڵوەشاندنەوەدایە


Shi'ite pilgrims make their way to Kadhimiya to mark the death of Imam Moussa al-Kadhim, in Baghdad, May 2, 2016.
Shi'ite pilgrims make their way to Kadhimiya to mark the death of Imam Moussa al-Kadhim, in Baghdad, May 2, 2016.

بە دەیان هەزار لە شیعەئاینزاکان ئەمڕۆ لە عێراق لە سەر مەزاری ئیمام موسای کازم لە ناوچەی باکوری بەغدای پایتەخت گردبوونەوە بۆ بەشداریان لە رێورەسمی ئاینی ئەو ئیمامەی سەدەی هەشتەمی شیعەکان ، ئەمەش وێڕای لە ئارادابوونی هەرەشەیەکی توندرەوان دوای ئەو دوو تەقینەوەیەی کە جیهادیەکان لەم هەفتەیەدا ئەنجامیاندا.

ئەو خۆپیشاندەرانەی رۆژی شەمەی رابردوو رژانە نێو ناوچەی سەوز لەبەغدا، ئێستا لە توندی دروشمەکانیان کەمکردبوەوە و دوێنێ بۆ بەشداریکردنیان لەم بۆنە ئاینەی شیعەکان لە ناوچەی سەوز کشانەوە.

سەرەڕای گرتنەبەری رێوشوێنی ئاسایشی بە هێز و تۆکمە لەوانە بەربەستکردنی زۆربەی جادە سەرەکیەکان ، بەڵام سونە توندڕەوەکان توانیان هێرشی خۆیان لە دژی شیعەکان هەر ئەنجام بدەن ، لەوانە تەقاندنەوەی ئوتومبیلێکی بۆمبرێژکراو ئەوەی دوێنێ ئەنجامدرا و کوژرانی 18 لە شیعەکانی بۆنەکەی تیداکوژران.

ئەوەی جێی ئاماژەی ؛ موقتەدا سەدری رابەری نارەزایەکان پەیمانی داوە رۆژی هەینی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەی سەوز بۆ گوشار خستنە سەر حکومەتەکەی عەبادی بۆ گۆڕینی یان داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەخت دەکات.

بەشی زۆری ئەندامانی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەمە و یەکشەمەی رابردوو لە ناوچەی سەوز هەڵهاتن دوای ئەوەی لایەنگرانی موقتەدا سەدر هەڵیان کوتایە سەر تەلاری پەرلەمانی عێراق.

XS
SM
MD
LG