Accessibility links

ئەمین فەرەج: دیاردەی توندوتیژی هاوتەریب لەگەڵ میژوی مرۆڤدا گەشەی کردووە


دکتۆر ئەمین فەرەج
دکتۆر ئەمین فەرەج

مامۆستا ئەمین فەرەج دەڵێت هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی ، دوو کۆمەڵە هۆکارن. هۆکارەکانی بابەتی ئەوانەی پەیوەندیدارن بە ژینگەی سیاسی و ئابوری و هەروەها کۆمەڵایەتی ئەو کۆمەڵگەیانەی ئەو توندوتیژیانەیان تێدان. بۆ نمونە ئەگەر ئێمە باس لە هۆکاری سیاسی بکەین ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە ژینگەی سیاسی تیایاندا ناتەندروستە و هەروەها دەستاو دەستکردنی دەسەڵات تیایاندا کەمە یان هەر نیـیە . دەشڵێت هۆکاری خودی ،پەیوەندیدارە بەو گروپانەی بە ناوی ئاینەوە توندوتیژی ئەنجام دەدەن و خوێندنەوەی هەڵە و توند بۆ دەقە پیرۆزەکان دەکەن. هۆکارێکی دیکەی روو لە هەڵچوونی توندوتیژی و توندڕەوی بەهۆی دەستێوەردانی دەرەکیەوەیە جا هەرێمی بێت یان نێونەتەوەیی.

تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ مامۆستا ئەمین فەرەج ؛مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:24 0:00

XS
SM
MD
LG