دکتۆر جەبار قادر دەڵێت ئێران هەوڵی داوە هەموو سەرەداوەکانی نێو ماڵی شیعە لە عێراق لە دەستی خۆیدا بهێڵیتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بە ویستی خۆی کۆنترۆڵیان بکات و لە بەرژەوەندی خۆی بەکاریان بێنێت. دەشڵێت لە نێو شیعەکانی عێراقدا باڵ و گروپی جیاواز هەن ،کە هەندێکیان لەگەڵ مەرجەعیەتی نەجەفدان و دەیانەوێت خۆیان لە عێراقدا باڵادەست بن ، هاوکات هەندێ باڵی شیعەی عیراقی لە ژێر رکێف و قەڵەمڕەوی ئێراندان ،واتا سە بە مەرجەعیەتی قومن. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لەدەنگی ئەمریکاوە لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.