دکتۆر جەبار قادر شیکار و پسپۆڕ لە کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕستدا دەڵیت بەردەوامی جەنگ لە سوریا بووتە مایەی راکێشانی توندڕەوان لەسەرانسەر جیهانەوە بۆ ئەو وڵاتە. دەشڵیت مەبەستی روسیا لە هاتنە نێو هاوکێشەی شەر لە سوریا بۆ ئەوەیە کە بە جیهان بڵێت روسیا وڵاتێکی زلهێزی جیهانە و دەتوانێت رۆڵی بەرچاو بگێڕێت لە گرژی و ئالۆزیەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕستدا. سەبارەت بە نەبوونی رۆڵی یەکلانەکەرەوە لە لایەن وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاوە لە جەنگی سوریادا ناوبراو دەڵیت، ئەمریکا دەڕوانێتە نەک هەر ئەم ساتەوەختە بەڵکو ئایندەی هەرێمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و نایەوێت لەو ناوچەیەدا هێزێک بەسەر هێزیکدا زاڵبیت چونکە ئەوە لە بەرژەوەندی ئەمریکا نابێت و لێکەوتە و دەرهاوێژەی خراپی لە ئایندەدا بۆ ناوچەکەدەبێت. تەوای ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکاوە لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر شارەزایی کاروباری خۆەهەڵاتی ناوەڕاست سایداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.