سەردار موحەمەد دەڵیت مێژووی هەبوونی هێزی تورکیا لەسەر خاکی هەرێـمی کوردستانی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی نێوخۆی هەرێم. ئەوە بوو چەند هێزێکی تورکی بە ناوی پاراستنی ئاشییەوە هاتنە نێو هەرێمی کوردستان ، بە تایبەت دوای رێکەتنەکەی واشنتن بۆ چارەسەرکردنی شەڕی نێوانی یەکێتی و پارتی. سەردار موحەمەد دەڵێت ئەم هێزە کوردیانەی هەرێمی کوردستانی عێراق بەجۆرێک لە جۆرەکان بەرژەوەندیان هەیە لەگەڵ هێزە دەرەکیەکان . ئەمەش بە پێجەوانەی هەڵوێستی هەموو ئەو وڵات و کۆمەڵگەیانەوە کاتێک هێزیکی دەرەکی دێتە نێو خاکەکانیانەوە هەمویان یەکهەڵوێست دەبن و ناکۆکیەکانیان بەلاوە دەنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێزە دەرەکییە. سەردار موحەمەد ئاماژە بەوەشدەکات کە هەبوونی هیزی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی کوردی. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ سەردار موحەمەد سەرنوسەری رۆژنامەی ئاوێنە سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.