دکتۆر جەبار قادر دەڵێت ئەم پێداگریەی تورکیا لەسەر ىەشداریکردنی هێزەکانی لە گرتنەوەی شاری موسڵ ، جۆرێکە لە فشارکردن لە پێناو دەستکەوتەکانی دوای وەدەرنانی داعش لە موسڵ. دەشڵێت ئەمە تەنها هەر تورکیا نییە بەڵکو وڵاتانی دیکەش هەن لەوانە عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی کەنداو و هەموو وڵاتانی سونە لەگەڵ ئەوەدان تورکیا بەشداری لە کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا بکات بۆ پارساتنی سونەکان کە زۆرینەن لە پارێزگای موسڵدا . ناوبراو ئاماژەبەوە دەکات کە مەسەلەی پێداگری تورکیا لە بەشداریکردنی لەشەڕی گرتنەوەی موسڵ ، گەمەیەکی گەورەیە و پەیوەندی بەو ململانییە هەرێمیەوە هەیە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر پسپۆر لە کاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.