دکتۆر جەبار قادر دەڵێت سەرکەوتن بەسەر داعش لە شاری موسڵ ،ئەو گروپە لەناونابات چونکە کۆمەڵێک فاکتەر بۆ ئەو مەبەستە هەن کە پێکەوەن . دەکرێت لە رووی لەشکریەوە شكست بە داعش بدرێت بەڵام لایەنی دیکە هەن وەک لایەنی فکری و ئابوری و هەروەها کێشەکانی نێوان سونە و شیعە ئەوانە دەمێنن. دکتۆر جەبار قادر دەڵیت بە وەدەرنانی تێرۆرستانی داعش لە موسڵ ،کێشە سیاسیەکان هەرێـمی کوردستانی عێراق چارەسەر ناکات بەڵکو من پێم وایە کە سەرکەوتنەکان لە بەرەکانی شەڕ ، رەنگە هەندێ لایەنی سیاسی بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان زیاتر کەلەڕەق بکات و لە کەلی " هین " نەیەن خوارەوە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە رادوێی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.