دکتۆر رێبوار کەریم مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵیت رەوشی هەنوکەی هەرێم و مەترسیە چاوەڕوانکراوەکانی سەر هەرێم، هەردوو پارتی دەسەڵاتداری پ.د.ک و ی.ن. ناچار دەکات کۆبونەوەی لەم جۆرە سازبکەن لە پێناو گەیشتن بە جۆرێک لە رێکەوتن ، دەشڵێت خاڵە هاوبەشەکانی نێوان ئەو دوو پارتە دەسەڵاتدارەی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا کەمێک لە جاران زیاتر لەیەکەوە نزیکترن ، بە تایبەت لەسەر پرسی ریفراندۆم و بەرەی جیاواز وەک پێشتر بەرامبەر ئەو پرسە دروست نەبووە . ناوبراو دەشڵیت دەبێت هەڵوێستیان لەو بارەیەوە بەو جۆرە بێت ، چونکە ئەگەر وا نەکەن پێگەی خۆیان و هەرێم لاواز دەکەن. ئاماژەش بەوە دەکات کە یەکێتی نیشتمانی بەم کۆبونەوەیەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان سەلماندی کە لەمەڕ پرسی ریفراندۆم پێکەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کار دەکات. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ دکتۆپر رێبوار کەریم مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سلێمانی سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.