Accessibility links

ستراتیژی نوێی سەرۆک تەرەمپ بۆ ئەفغانستان


بەرێوەبەبەرایەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ وا لە دەرکردنی بڕیارێک نزیکدەبێتەوە بۆ ستراتیژێکی نوێ لەسەر جەنگی 16 ساڵە لە ئەفغانستان ، کە درێژترین جەنگە لە مێژوی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادا.

بەر لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ سەرۆک ترەمپ ، جیم ماتیس وەزیری بەرگری ئەمەریکا هیچ کورتەزانیاریەک نادات لەسە ئەوەی کە ئایا ئەو ستراتیژە نوێ یە چۆن دەبێت.

لە وتەکەیدا بۆ پەیامنێران دوێنێ لە واشنتن وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتی ئێمە لە دەرکردنی بڕیارێک لەو بارەیەوە زۆر نزیک بوینەتەوە و گوتیشی پێشبینی دەکەم لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بڕیارەکە دەربکرێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە بڕیارە سەرۆک ترەمپ لە هاوینەهەواری سەرۆکایەتی کامپ دەیڤد لە ستانی میریلاند لەگەڵ مایک پێنس ی جێگری و هەروەها لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی وڵات کۆببێتەوە.

بژارەکانی پەیوەست بە بەشداریکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە جەنگی ئەفغانستان بریتین لەوەی کە ئەمەریکا هێزی سەربازی دیکە رەوانەی ئەفغانستانی وێرانبوو بە جەنگ بکات یان تەواوی هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە لە دوای خۆی هێزی لەشکری لە شێوازی کۆنتراکت لەو وڵاتە بەجێ دێڵێت ، بۆ ئەوەی هاوکاری لە پاراستنی رەوشی ئاسایشی لاواز لە ئەفغانستان بکەن.

XS
SM
MD
LG