زانا رۆستایی: ئومێدەوارین کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال وەکو ژیانی ببێتە مایەی ئاشتەوایی .ئەمرۆ رێکەوتی 3/10/2017 سەرکردەیەکی دیاری کورد بەرێز جەلال تاڵەبانی بۆ دواجار کۆچی دوایی کردوو خەمێکی گەورەی بۆ خەڵکانی هەرێمی کورستان و کورد بە گشتی جێهێشت، بەڵام ئەوەی لەگەڵ ئەم کۆستەدا دێتەوە بەرباس و هیواخوازی هەوڵەکانی جەلال تاڵەبانی بووە بۆ پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و ئاشتەوایی نیشتیمان هەم لەهەرێمی کوردستان هەم لەعێراقیشدا.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا لێدوانی بەڕێز پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵ بەرێز زانا رۆستایی وەرگرتووە...
زانا رۆستایی دەڵێت "ئومێدەوارین مەرگیشی وەکو ژیانی ببێتە مایەی ئاشتەوایی و نزیکبونەوەی لایەنە عێراقییەکان."
دەشڵێت "لایەنە عێراقییەکان خەفەتبارن بۆ کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال و کەلێنێکی زۆر گەورەیە."
هاوکات دەڵێت "پێگەی جەنابی مام جەلال پێگەیەکی زۆر کاریگەر بوو."