دکتۆر جەبار قادر دەڵێت ئەگەر دادگای فیدراڵی عێراق بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بدات ، وەک پرنسیپێک نە واقعییە و نە قانونیشە ، چونکە ریفراندۆمەکە کراو لەسەدا 93 دەنگی بە بەڵی بۆ سەربەخوییدا. هەربۆیە کاری دروست بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ریفراندۆمە دەبێت ریفراندۆمێکی دیکە بکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی و هاوڵاتیان دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بدەن . دکتۆر جەبار قادر دەشڵێت کاربەدەستانی کوردیش گەیشتوونەتە ئاستێک کە هەموو شتێک مۆردەکەن و پێی رازی دەبن.
بەغدا لەوە تێگەیشتوە کاربەدستانی هەرێم ئەوانەی کاروبارهکەی بەڕێوەدەبەن لە هەموو رویەکەوە شكستیان هێناوە ، هەروەها لە ناوخۆشدا هێندە ناکۆکن ئامادەن خوێنێ یەکتر بخۆنەوە و بەرپرسان باوەڕیان بە میلەت نەماوە و بەهەمان شێوەش میلەتیش متمانەی بە بەرپرسانە نەماوە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.