Accessibility links

کەسێکی سۆماڵی لە ئوستورالیا بە تۆمەتی پلانڕێژی بۆ هێرشی تێرۆرستی دەستگیر دەکرێت


Australian Federal Police Deputy Commissioner Michael Phelan speaks to the media that two Sydney men have been arrested by the Joint Counter Terrorism team in Sydney, Australia, Wednesday, Dec. 24, 2014.
Australian Federal Police Deputy Commissioner Michael Phelan speaks to the media that two Sydney men have been arrested by the Joint Counter Terrorism team in Sydney, Australia, Wednesday, Dec. 24, 2014.

بەرپرسانی پۆلیسی ئوستورالیا پیاوێکیان تۆمەتبارکردوە بە پلانڕێژی بۆ ئەنجامدانی هێرشیک ئەوەی بە شیانی هێرشێکی تێرۆرستی کارەستاوی پێناسەی دەکەن . کەسەکە بەنیازبووە لە بۆنەکانی رۆژێک بەر لە هاتنی ساڵی نوێ لە شاری میلبۆرن کارە تیرۆرستیەکەی ئەنجامی بدات.

لەو بارەیەوە دەسەڵاتدارانی ئوستورالی گوتیان پیاوێکی تەمەن 20 ساڵانی بە رەچەلەک سۆماڵی کە هاوڵاتیەکی ئوستورالییە گوایە پلانی دانابوو بە چەکی ئۆتۆماتیک هەتا پێی بکرێت دەسترێژی گولە لە خەڵکان بکات لەو دەمەی هاوڵاتییان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ وە لە گۆڕەپانی فێدرەیشن لە شاری میلبۆرن ئاهەنگ دەگێڕن، لەو شوێنەی کە دووەم گەرەترین شاری ئوستورالییە و بۆنە گێرانە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە بەرپرسانی ئوستورالیا بڕوایان وایە ئەم تۆمەتبارەی ناویئاشکرا نەکراوە هەرخۆی تەنیا بووە و لە رێی ماڵپەڕەوە نامیلکەیەکی تۆڕی قاعیدەی بەدەست هێنابوو لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی لەو جۆرە ، دەشگوترێت ئەم کەسە سۆماڵیە هاوسۆزی بۆ گروپی دەوڵەتی ئیسلامیش هەبووە.

یاریدەدەری کۆمسیاری پۆلیسی ئوستورالی شەین پاتن دەڵیت هێزەکانی پۆلیس لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە چاودێری ئەم کەسەیان کردبوو.

ئەم پیاوە سۆماڵیە دوێنێ دوو شمە دەستگیرکرا ، لە میانەی هەڵکوتانە سەر ماڵی خانەوادەکەی لە دەرەوەی شاری ماڵبۆرن و هەروەها ماڵی خزمێکیشی.

XS
SM
MD
LG