Accessibility links

پەرلەمانی ئیسرائیل دەستی بە تێپەڕاندنی یاسایەک لە بەرژەوەندی سەرۆک وەزیرانی وڵات کردوە


Israel's Prime Minister Benjamin Netanyahu chairs the weekly cabinet meeting in Jerusalem, Nov. 19, 2017.
Israel's Prime Minister Benjamin Netanyahu chairs the weekly cabinet meeting in Jerusalem, Nov. 19, 2017.

پەرلەمانی ئیسرائیل دەستی بە تێپەڕاندنی یاسەیەکی پڕکێشە کردوە ئەوەی وا پێدەچیت پەیوەست بێت بە بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە روبەڕوی زنجیرەیەک دەنگۆی گەندەڵی بوەتەوە.

پەرلەمانی ئیسرائیل دوێنێ یەکەم خوێندنەوەی خۆی ئەنجامدا بۆ ئەوەی پێدەگوترێت گەڵالەنامەی راسپاردەکان کە رێگری لە پۆلیس دەکات کە ئایا دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانی خۆی نەتەنیاهۆ تۆمەتبار بکات یان نا.

پارتکەی نەتەنیاهو پارتی لیکود دەڵێت بە نیازە بە خێرایی گەڵالە نامەکە بەرەو پێش بەرێت بۆ ئەوەی کار بەڵیکۆڵینەوەکانی هەنوکەی پەیوەست بکەن سەبارەت بە دەنگۆکانی گەندەڵی کە لەسەر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گۆڕێدان.

ئەوەی جێی ئاماژەیە بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لێپێچینەوەی لە دوو کەیسدا لەگەڵ کراوە ، پۆلیس دەڵیت گومانی تێوەگلان لە نەتەنیاهو دەکەن کە بەرتیلی وەرگرتبیت و هەروەها ساختەکاری و شکاندنی متمانە. یەکیک لە نزیکترین یاریدەدەرانیگەواهیلە دژی نەتەنیاهو داوە .

بەڵام سەرۆک نەتەنیاهو بەردەوام نکۆڵی لە ئەنجامدانی هەرکارێکی هەڵە کردوە و دەشڵێت تەواوی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لەلایەن میدیاکانی نەیارییەوە هەڵبەستراون.

XS
SM
MD
LG