Accessibility links

تەلەفزیۆنی ئێرانی هەواڵی کوژرانی نۆ کەسی دیکە رادەگەێنیت


Iranian students scuffle with police at the University of Tehran during a demonstration driven by anger over economic problems, in the capital Tehran, Iran, Dec. 30, 2017.
Iranian students scuffle with police at the University of Tehran during a demonstration driven by anger over economic problems, in the capital Tehran, Iran, Dec. 30, 2017.

رابەری باڵای ئێران ئەمڕۆ دوژمنانی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبارکرد بە خۆشکردنی ئاگری توندوتیژی نارەزاییەکان لە دژی حوکمەتی وڵاتەکەی دریژەیان هەیە ، ئەوەی لە کۆتایی هەفتەی رابردوەوە دستی پێکردوە.

لە وتەکەیدا کە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی و هەروەها لە ماڵپەری فەرمی خامەنەیی بڵاوکرانەوە، ئاماژە دەدات و دەڵیت لەم رۆژانەی دوایدا دوژمنانی ئێران هەموو جۆرە ئامرازێکیان بەکار هێنا وەک پارە و چەک و سیاسەت و هەروەها دەزگاکانی هەواڵگری بۆ خولقاندنی کێشە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران . رابەری باڵای ئێرانی لە لێدوانەکەیدا دەشڵیت لە کاتی گونجاوی خۆیدا وتارێک پێشکەش بەئێرانیەکان دەکات لەسەر روداوەکانی ئەم دواییە ، واتا خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایی ئەوانەی بەردەوامن.

لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی رایگەیان کە شەوی رابردوو بەهۆی نارەزاییەکانی دژ بە حوکەمی ئێرانی 9 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و ئاماری قوربانیەکانی گەیاندە پتر لە 20 کەس ، لەو دەمەوەی خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایی بە هۆی خراپی بارودۆخی ئابوری هەفتەی رابردوو لە ئێران دەستی پێکرد.

ئەوەی جێی ئاماژەی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە تویتێکی بەیانی ئەمرۆدا نوسیویەتی و دەڵیت دەرئەنجام ئێرانیەکان لەم رژێمە دڕندە و گەندەڵە هاتنە دەنگ .

دوێنی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران پەیمانیدا کە هێزەکانی ئاسایشی وڵات کاردانەوەیان دەبێت و وەڵامی ئاژاوەگێڕان و یاسا شکێنەران میانەی نارەزایەکان دەدەنەوە. سەرۆکی ئێرانی گوتیشی حوکمەتەکەی لە کەس قبوڵ ناکات ئەوانەی زیان بە موڵکو سامانی گشتی دەگەێنن و نائارامی و ناسەقامگیری لە وڵاتدا دەخولقێنن. لەو دەمەوەی خۆپیشاندانەکانی نارەزایانی دژ بە حوکمەتی روحانی دەستیان پێکردوە بە سەدان لە خۆپیشاندەران لە شاری مەشهەد دەستگیر کراون ، بەر لەوەی نارەزاییاکان بۆ شارەکانی دیکەی ئێران تەشەنە بکات.

XS
SM
MD
LG