Accessibility links

بەهۆی تویتەکەی سەرۆک ترەمپەوە لە دژی پاکستان ،ئیسلام ئاباد بانگێهشتی باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵات دەکات


U.S. President Donald Trump arrives to board Air Force One to return to Washington at the conclusion on their holiday vacation, from Palm Beach International Airport in West Palm Beach, Florida, Jan. 1, 2018.
U.S. President Donald Trump arrives to board Air Force One to return to Washington at the conclusion on their holiday vacation, from Palm Beach International Airport in West Palm Beach, Florida, Jan. 1, 2018.

دەسەڵاتدارنی پاکستانی بانگهێشتی باڵیۆزی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکایان کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی ئەو تویتەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کە تێدا ئیسلام ئاباد بە داڵدەدانی تیرۆرستان تۆمەتبار دەکات ، واتا ئەو گروپانەی کە لە ئەفغانستان شەڕ لە دژی هێزەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەکەن.

وتەبێژێکی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە ئیسلام ئاباد دەڵێت دوێنێ باوڵیز دەیڤد هەیڵ بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی پاکستانی کرا ، بۆ ئەوەی مەسەلەی ئەو تویتەی سەرۆکی ئەمەریکا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە نوسیبوو لەگەڵی تاوتوێ بکەن.

لە یەکەم تویتی ساڵی 2018 دا سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بە توڕەییەوە گوتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ناژیرانە بڕی پتر لە 33 ملیار دۆلاری لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا داوەتە پاکستان و لەبەرامبەردا ئەمریکا جگە لە درۆ و تەفرەدان هیچی لە بەرامبەر ئەو کۆمەکانە لە پاکستان وەرنەگرتوە و سەرۆک ترەمپ گوتیشی پاکستانیەکان وابیردەکەنەوە کە رابەرانی ئەمەریکایی گێلن.

سەرۆک ترەمپ گوتیشی پاکستان پەناگەی سەلامەت بۆ ئەو تێرۆرستانە دابین دەکات ئەوانەی هێزەکانمان لە ئەفغانستان شەڕ لە دژیان دەکەن .

ئەوەی جێی ئاماژەیە واشنتن لەمێژە پاکستانی تۆمەتبارکردوە بەتایبەت هێزەکانی ئاسایشی پاکستانی بە چاوپۆشیکردن یان بە نهێنی یارمەتیدانی گروپی تالیبانی ئەفغانی و هەروەها گروپی تیرۆرستی حەقانی ، بۆ ئەوەی لە پاکستانەوە سنور ببەزێنن و پەلاماری هێزەکانی ئەفغانی و هێزەکانی دیکە بدەن ئەوانەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا رابەرایەتیان دەکات.

هەرچی پاکستانیشە نکۆڵی لەم تۆمەتانەی ئەمەریکا دەکات ، کە گوایە حوکمەتی ئیسلام ئاباد پەنای یاخیبوانی ئەفغانی دەدات ، بەڵکو پاکستان ملیتانانی ئەفغانی بە هێرشکردنە سەر خاکەکەی تۆمەتبار دەکات.

XS
SM
MD
LG