Accessibility links

سەبارەت بە ئۆلۆمپی زستانە ،کۆریای باشور داوای بەشداریکردنی وەرزشوانانی کۆریای باکور دەکات


کۆریای باشور داوای سادانی وتوێژێکی ئاست بەرز دەکات لەگەڵ کۆریای باکور سەبارەت بە شیانی بەشداریکردنی کۆریای باکور لە یاریەکانی ئۆڵۆمپی زستانە کە بڕیارە لە کۆریای باشور ئەنجام بدرێن.

لەو بارەیەوە وەزیری یەکگرتنەوەی هەردوو کۆریا " چۆ میونگ گیون " ئەمڕۆ گوتی سیئۆل دەخوازێت لە ماوەی یەک هەفتەی ئایندەدا لە گوندی پانامینیۆن بۆ ئەو مەبەستە چاوی بە دپلۆماتانی باکور بکەوێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەم گوندە دەکەوێتە ناوچەی لە چەکداماڵراو و هەردوو کۆریای باشور و باکور لێک جیادەکاتەوە. ئەگەر ئەم کۆبنەوەیە بەرجەستە ببێت ، دەبێتە یەکەمین کۆبونەوەی لە ساڵی 2015 وە لە نێوان دپلۆماتانی هەردوو کۆریا ئەنجام بدرێت.

ئەم داوایەی کۆریای باشور بۆ بەشداریکردنی یاریزانانی کۆریای باکور لە گەمەکانی زستانەی ئۆلۆمپی کە لە کۆریای باشور سازدەکرێت ، دوای ئەوە دێت کە کیم جۆنگ ئون ی رابەری کۆریای باکور لە وتاری بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە رایگەیاند و گوتی وڵاتەکەی تاوتوێی بەشداریکردن بە وەرزشوانانی دەکات لە ئۆلۆمپیەکانی زستانەدا دەکات ئەوەی کە بڕیارە لە کۆریای باشور بەڕیوە بچن.

XS
SM
MD
LG