دکتۆر جەبار قادر دەڵێت سەردانەکەی مەولود چاوش ئۆغڵو ی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ىەغدا هەوڵێکە بۆ لاوازکردن و سنوردارکردنی ئەو دەستکەوتانەی کورد بە گشتی لە رۆژئاوا و لە باشور بەدەستیان هێناوە. دەشڵێت مایەی سەرسوڕمانە کە تورکیا ناوی چڵە زەیتونی لە کردە لەشکریەکەی ناوە بۆ چونە نێو شاری عەفرین لە سوریا . چڵی زەیتون لە کەلتوری گەلانی رۆژئاوادا هێمای ئاشتییە . دکتۆر جەبار قادر دەشڵێت پاساوی تورکیا بۆ هێرشەکەی بۆسەر عەفرین ئەوەیە کە 700 جار هێڕش کراوەتە سەر سنورەکانی و دەڵێت نزیزکەی 10 هەزار لەوانەی بە تیرۆرست ناویان دەبات لە عەفرین دا هەن. ناوبراو دەشڵیت هۆکارێکی دیکەی سەرەکی بۆ ئەم هێرشەی تورکیا ،ئەو راگەیاندنەی ئەمەریکا بوو پەیوەست بە دامەزراندنی هێزێکی سنوری 30 هەزار کەسی لە باکوری سوریا و هەروەها روسیاش ئەمە بە هۆکاری هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین دادەنێت. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر شارەزا لە کاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.