Accessibility links

پارێزگاری سلێمانی: پلانمان بۆ زیادکردنی بڕی کارەبا بۆ پارێزگاکەمان هەیە


دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر
دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند چەند پلانێکیان داناوە بۆ زیادکردنی کارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەروەها کارەبای فول و تایبەتەکانی ماڵانیان بڕیوە، جگە لە دەزگا خزمەتگوزارییە پێویستییەکان نەبێت.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "هەوڵدەدەین سەرچاوەکانی بەکارهێنانی وزەی ئەڵتەرناتیڤ بۆ سلێمانی بەکاربهێنین، بەمەش سلێمانی دەستپێشخەر دەبێت، بۆ ئەم کارەش قسەمان لەگەڵ چەندین وڵاتی ناوچەکە و ئەوروپا و ئەمریکا" کردوە.

وزەی ئەڵتەرناتیڤ، بە سەرچاوەکانی وزەی "خۆر" و "با" دەوترێن، کە کارەبایان لێ بەرهەمدەهێنرێت، ئەم وزەیە بەوە ناسراوە کە ژینگە پیس ناکات، هەروەها وەکو سوتەمەنی پێویستی بە پارەی بەردەوام نابێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

لەبارەی دابینکردنی سوتەمەنیشەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، د.هەڤال ئەبوبەکر ڕایگەیاندکە پلانی دابەشکردنی سوتەمەنی لە دەرەوەی سلێمانی و ناوچە ساردەکان تەواو بووە و لە ئێستاشدا ڕۆژانە 3000- 3500 ماڵ لە سلێمانی سووتەمەنی وەردەگرن.

بەهۆی وەرزی سەرماوسۆڵەوە کە هاوڵاتیان کارەبا بۆ ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بەکاردێنن، پێدانی کارەبا بە ماڵان کەمی کردووە، ئەمە جگە لەوەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان دواکەوتووە.

کەمبوونەوەی سوتەمەنی و کارەبا بەشێکە لەو قەیرانە داراییەی کە نزیکەی چوارساڵە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، کە دیارترینیان قەیرانی دواکەوتن و کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانە. رێباز مەجید پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دیمانیەکی لەگەڵ پاریزگاری سلێمانی دکتور هەفاڵ ئەبو بەکر لەو بارەیوە سازداوە و ئەم راپۆرتەی بۆ ناردوین.

XS
SM
MD
LG