سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی خۆی رادەگەێنیت ئەوەی لە میانەی بەردەوامی هەڵمەتە لەشکریەکەی ئەنکەرە بۆ سەر ملیتانانی کوردانی سوریا لە باکوری ئەو وڵاتە کوژراوە.
راگەیاندنی کوژرانی سەربازێکی دیکەی تورکیا لەلایەن سوپای تورکیاوە، ئەوەی لەدرێژەی کردە لەشکریەکەی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین گیانی لەدەستداوە، دەگەێنێتە 31 سەربازی تورکی. هەڵمەتە لەشکریەکی سوپای تورکیا و سنوربەزاندن و چونە نێو خاکی سوریاوە هێرش بۆ سەر ملیتانانی کوردی لەو شارە ، لە 20 مانگی رابردووەوە دەستی پێکردوە و هەتا ئێستاش بەردەوامە.
دوێنێ شەممە رۆژێکی خوێناوی بوو بۆ لەشکری تورکیا و تێدا 11 سەربازی کوژران.
سوپای تورکیا لە راگەێندراوەکەیدا دەڵێت لە میانەی شەڕ و پێکدادانی سەربازەکانیان لەگەڵ گروپی کوردانی سوریا ئەوەی بە یەکێنەکانی پاراستی گەل ( یە پە گە) دەناسرێن، ئەو سەربازەی کوژراوە . تورکیا یەپەگەی بە تێرۆرست لە قەڵمداوە و دەڵێت گوایە سەر بە گروپی یاخیبوابی قەدەغەکراون ئەوانەی لە نێو خاکی تورکیادا چالاکی دەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان.
هەر دوێنێش رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا هەواڵی خستەن خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی لەشکری تورکیای لە عەفرین راگەیاند.