Accessibility links

ئەسەد بە بێدەنگی یارمەتی کوردانی سوریا لە دژی تورکیا دەدات


بە درێژایی نزیکەی سێ هەفتە لە دەستپێکردنی کردە لەشکریەکەی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیەکان لە شاری عەفرین ئەوەی ناوی چڵە زەیتونی لێناوە ، سوپای تورکیا پێشڕەوی کەمی بەدەست هێناوە. ئەنکەرە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ ، یەپەگە ، بە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان تێی دەڕوانێت. پەکەکە وابۆ 30 ساڵە شەڕ لە دژی سوپای تورکیا دەکات. وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا, پارتی کرێکارانی کوردستا بە گروپێکی تێرۆرستیان ریزبەند کردوە.

وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پشتی بە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل بەستوە وەک پێکهاتەیەکی گرنگی هێزی زەمینی لە شەڕی لە دژی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ، هەروەها وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لەو گروپەی ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی کوردی لە باکوری سوریای کردوە ئەوەی هاوسنورە لەگەڵ تورکیا.

بەڵام بەهۆی ئەوەی هێزەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە شاری عەفریندا نین ، هەربۆیە نەیتوانیوە رێگری لە هێرشەکەی تورکیای ئەندامی ناتۆ بۆ سەر ئەو شارە بکات. هاوکات کوردەکان روسیا تۆمەتبار دەکەن بە هەڵکردنی چراوی سەوز بۆ کردە لەشکریەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین ، بەوەی کە روسیا چاودێرەکانی خۆی کە ساڵی پار روسیا لە عەفرین نیشتەجێی کردبوون پاشەکشێی پێکردن.

کردەی لەشکری تورکیا بۆ سەر عەفرین گۆڕانێکی دیکەیە لە پەیوەندیە ئاڵۆزەکانی نێوان بەشار ئەسەد و گروپی کوردانی وڵاتەکەی ، ئەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل پێشەنگیان دەکات.

XS
SM
MD
LG