راستە ئێمە ئەزمونی حوکمڕانی حوکمەتی بنکە فراوانمان بینین و ئەزمونێکی سەرنەکەوتوو بوو، هەروەها بەشی زۆری پارتە سیاسیەکان لە حوکمەتی هاوبەندی کشانەوە. بەڵام ئەو بارودۆخەی ئەو دەمە کە حوکمەتی تێدا پێکهێنرا ، جیاوازە لەم بارودۆخەی ئێستای هەرێم.
دکتۆر هەڵمەت غەریب توێژەر لە بنکەی ستراتیژی ئەهرام لە قاهیرە و مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر دەڵێت بە بۆچوونی من حوکمەتی ئایندەی هەرێمی کوردستان ، بنکە فراوانی هاوبەندی دەبێت ، بەڵام هاوبەندیەکی بەربڵاو نا. دەشڵێت لەوانەیە ئەم حوکمەتەی ئەمجارە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هێزێکی دیکە بۆ نمونە بزوتنەوەی گۆڕان پێکبهێنرێت. ئەمەش جۆرێکە لە حوکمەتی هاوبەندی چونکە زیاتر لەلایەنێک تێدا بەشدار دەبێت. تەواوی ئەم وتوێژەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب ئەنجامی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەیبیستن.