نیاز عەبدوڵا رۆژنامەوان و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ دەڵێت؛ ئەتوانین بڵێێن رێژەی قوربانی توندوتیژی و کۆمەڵایەتی و سیاسیش لە هەرێمی کوردستانی عێراق بارتەقا و زیاتری رێژەی ئەو قوربانیانەیە کە لە ئەنجامی کیمیابارانی هەڵەبجە کەوتەوە. دەشڵێت زیاتر لە دە هەزار ژن لەو رێژەیەی کە هەیە و رۆژانە باس دەکرێت و دەیبینین لە ساڵی 1991 وە هەتا ئێستا، ئەمە ئامار و رێژەیەکی زۆر زۆر گەورەیە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ خاتو " نیاز عەبدوڵا" رۆژنامەوان و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.