دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر دەڵێت ئەم حکومەتە سێ قۆڵییەی پێشبینی بۆ دەکەم کە لە پ .د.ک. و ی.ن.ک و هەروەها بزوتەوەی گۆڕان پێک بهێنرێت ، بەسەر زۆرێک لە کێشە و قەیرانەکانی لە کابینەی حوکمەتی پێشودا هەبوون، دەتوانن خۆیان و کوردستان لەم قەیرانانە دەرباز بکەن. دەشڵێت بەڵام ئەگەر ئەم سێ لایەنە بەرپرسیارێتی قۆناغەکە هەڵنەگرن ئەوە حوکمەتی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان حوکمەتێکی شلۆق دەبێت و لە کابنیەی پێشوو باشتر نابێت. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای یاسا ی نێودەوڵەتی لە زانکۆی سەلەحەدین لە هەولێر سازیداوە ،لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.