شیروان شەمێرانی شیکاری کاروباری سیاسی عێراق دەڵێت ئەم دوو دڵییەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دامەزراندنی حوکمەتی نوێ ،پەیوەندی بە ڕیکەوتنەکەی نێوان پارتی دیموکرات و بزوتنەوەی گۆڕانەوە هەیە و هەروەها پەیوەندیشی بە مەسەلەی دانانی پارێزگارێکەوە هەیە بۆ کەرکوک .هۆکارێکی تری ناکۆکی نێوان پ د ک و ی ن ک ئەوەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستا بە گوێرەی شایستەی ناو هۆڵی پەرلەمان مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پارتە سیاسیەکان دەکات و یەکێتیش نایەوێت لەو ئاستەدا بێت و وا مامەڵە دەکات کە یەکێتی خاوەنی دەسەڵاتە لە زۆنی سەوز و یەکێتی وەک ژمارەی کورسی نێو پەرلەمان کە هەیەتی مامەڵە ناکات. تەواوی ئەم وتوێژەی سمکۆ عەزیز لە رادوێی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ شیکاری سیاسی بەڕێز شیروان شەمێرانی ئەنجامی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.