Accessibility links

کاردانەوەی روسیا بەرامبەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکی مۆلەر


ڕوسیا لە رێی میدیای دەوڵەتەوە کاردانەوەی خۆی بەو وتەیە پیشان دەدات و دەڵێت " ئەی پێم نەگوتیت" ئەمەش دوابەدوای بڵاوکردنەوەی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی ئەمڕۆ دوو شەممە ی ڕاوێژکاری تایبەت ڕۆبیرت مۆلەر سەبارەت بە دەست تێوەردانی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2016 ، کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر دەستوەردانی ڕوسیا نەدۆزرایەوە.

لەدوای 22 مانگ لە لیکۆڵینەوەکە لە ڕاپورتی مۆلەردا کە لە کۆتای ئەم هەفتەیە ڕاگەیەنرا هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر دەست تێوەردانی هەڵمەتەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان ئەمریکا نەدۆزیوەتەوە، کە دۆناڵد ترامپ لەگەڵ بەرپرسانی روسیا بۆ بەرژەوەندی خۆی دەستی لەگەڵ روسیادا لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ساڵی تێکەڵکردبێت2016.

بەرپرسانی ڕوسیا و میدیاکانی دەوڵەت بە توندی دەست تێوەردانی ڕوسیایان بۆ هاوکاری کردنی دۆناڵد ترامپ بۆ بوون بە سەرۆک ڕەت کردوە، ئەمەش بە سود وەرگرتن لە ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی 2 شەممە ی راپۆرتەکەی مۆلەر.

ئەلێکسی پۆشکوف سەرۆکی کۆمیتەی زانیاری لە ئەنجومەونی فیدڕاڵی ڕۆژی 2 شەممە لە سەر تویتەکەی نویویەتی و دەڵێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی مۆلەر ئەوەی دەرخست کە تۆمەتەکانی درابوونە پاڵ روسیا سەبارەت بە دەستوەردانی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2016 لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەمووی هەڵبەستراو بوون.

دەسەڵاتدارانی ڕوسیا لە چەند مانگی ڕابردوودا ڵیکۆڵینەوەکانی مۆلەر یان وەک تۆمەتبارکردنێکی نادرەوا وێناکرد لە دژی دۆناڵد ترامپ و وەک ئامڕازێک بۆ دیموکراتەکان بۆ ئەوەی هەستی دژە ڕوسیەکان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بهەژێنن.

XS
SM
MD
LG