سەرۆک وەزیرانی ئسرائیل بنیامین نەتەنیاهوو بە خێرایی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ دوو شەممە هێنا ، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە وڵات و رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بەرامبەر ئەو موشەکەی لە کەرتی غەزەوە گیرایە ئسرائیل. نەتەنیاهو بەر لەوەی ئەمڕۆ بگەڕیتەوە بۆ ئیسرائیل خەڵاتێکی گەورەی بەر لە هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆک ترەمپەوە پێدرا.
هاوکاتی ئەوەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ واژووی لەسەر فرمانێک دەکرد تێدا دان بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزایەکانی گۆلاندا دەنێت، هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تەماشای سەرۆک ترەمپ ی دەکرد.
سەرۆک ترەمپ گوتی لە مێژەی چاوەڕوانی ئەم کارە بووم و دەبوایە چەندان دەیە پێش ئێستا ئەم کارە بکرایە. لە بەرامبەردا بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گووتی ؛ ئەم واژووکردنەی سەرۆک ترەمپ بۆ دانان بە سەروەری ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گۆلاندا سەرکەتنی لەشکری پتر لە نیو سەدەی پێش ئێستای کردە سەرکەوتنێکی دپلۆماسی.