Accessibility links

کرملن هیوادەخوازێت پارتێکی شەڕەنگێز لە ئۆکرانیا دەسەڵات نەگرێتە دەست


حوکمەتی روسیا ئەمڕۆ گوتی هیواخوازە کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئۆکرانیا کەسێک نەهێنێتە سەر دەسەڵات شەڕخواز بێت ، هاوکات مۆسکۆ هیچ ئاماژەیەک نادات لەسەر پێشکەوتنی " ڤۆڵۆدیمیر زێڵنیسکی" لە خولی یەکەمدا.

زێڵنسکی گوتوویەتی ئەگەر بە سەرۆک هەڵبژێردرا ، ئەوکاتە داوا لە روسیا دەکات کۆتایی بە داگیرکردنی هەرێمی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بێنێت و هەروەها داوای قەرەبووکردنەوەیان لێدەکات، ئەو هیوایەی کە بە ئەندازەیەکی زۆر بە ناواقیعی تێدەڕوانرێت.

دیمتری پێسکۆڤ وتەبێژی ڤلادمی پوتنی سەرۆکی روسیا بە رۆژنامەوانانی گوت کە مۆسکۆ لە زنزیکەوە چاودێری لێدوانەکانی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا دەکات سەبارەت بە شەڕ و توندوتیژیەکانی پەیوەستن بە هەرێمـی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ئەوەی جێی ئاماژەی کیێڤ و وڵاتانی رۆژئاوا روسیا تۆمەتبار دەکەن بە دابینکردنی کۆمەکی لەشکری بۆ جوداخوازان لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

دمیتری پێسکۆڤ وتەبێژەکەی سەرۆکی روسیا گوتی بەدڵنیاییەوە ئێمە نامانەوێت پارتێکی شەڕ خواز دەسەڵات لە ئۆکرانیا بگرێتە دەست، بەڵکو دەخوازین کە پارتێک دەسەڵات بگرێتە دەست هەنگاو بە هەنگاو چارەسەری رەوشەکە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بکات.

XS
SM
MD
LG