Accessibility links

فەرەنسا 24 ی نیسان بە رۆژی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان دیاری دەکات


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵو رەخنەی لە راگەیاندنەکەی فەرەنسا گرت بەهۆی ئەوەی فەرەنسا 24 ی ئەم مانگەی بە رۆژی یادەوەری کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان دیاری کردوە و جاوش ئۆغڵو دەڵیت پێوستە لەسەر فەرەنسا تەماشای مێژووی رەشی خۆی بکات. وەزیری دەرەوەی توکیا گوتیشی دەبێت فەرەنسا دواین وڵات بێت کە باس لە کۆمەڵکوژی بکات و هەرگیز ئەوەی لە رواندا و جەزائیر رویاندا لە یادمان ناچێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمرۆ هەینی ئەم لێدوانەی دا لە میانەی وتوێژێکی توندی لەگەڵ پەرلەمانی فەرەنسی دا لە کۆبونەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ کە لە تورکیا بەڕێوەجوو.

لێدوانەکەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بەرۆژێک دوای ئەوەهات کە بڕیارەکەی پەیوەستی ئیمانویل ماکرۆن ی سەرۆکی فەرەنسا لە رۆژنامەی فەرمی فەرەنسیدا نوسرا کە تێدا 24 ی مانگی نیسانی بە رۆژی یادەوەری کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان دیاریکردوە.

زۆرێک لە مێژووناسان هەڵمەتی قڕکردنی ئەرمەنیەکان لە سەردەمی ئیمبراتۆریەتی عوسمانیدا ئەوەی سەدەیەک لەمەو بەر روویدا ، بە یەکەم کۆمەڵکوژی سەدەی بیستهەمی دادەنێن. هەرچی تورکیاشە دەستەواژەی کۆمەڵکوژی رەتدەکاتەوە و دەڵیت ئەو ئەرمەنیانەی لەو سەردەمەدا کوژرابوون قوربانیانی جەنگی نێوخۆ بوون.

XS
SM
MD
LG