ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت ؛ وەزیری دەرەوەی ئێران موحەمەد جەواد زەریف ئەمرۆ گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەگەڵ وەلید ئەلموعەلیم ی هاوتای سوریای کۆبوەوە و وتوێژیان لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
ئاژانسی ئاماژە پیدراو گوتیشی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات باسیان لە گرنگی پەیوەندیە ستراتیژیەکانی نێوان ئێران و سوریا کرد لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا.
ئەوەی جێی ئاماژەیە زەریف و موعەلیم تاوتوێی پێشهاتەکانیان لە سوریا و هەرێمە کرد و ئاماژەیان بەوەشکرد کە روانگەکانی هەردوو وڵات پەیوەست بە تەواوی بابەتەکانی باسیان لێوەکردون، لە سەری هاوڕابوون.
هاوکات وەزیرانی ئێران و سوریا جەختیشیان لەسەر بەردەوامی و راوێژ و هاوئاهەنگی نێوانیان کرد لەم قۆناغەی ئێستادا لەسەر ئاستە جیاوازەکان.