Accessibility links

وڵاتانی جیهان هاوسۆزی خۆیان بەرامبەر سوتانی کڵێسای نۆتردام دەردەبڕن


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت هەتا دێت کاردانەوەی جیهانی بەردەوامە بۆ دەربڕینی نیگەرانی و پەژارەیان سەبارەت بە رووداوی سوتانی کڵیسەی نۆتردام ی دێرینی مێژوویی لە پاریس و دەڵێن ئەم کڵێسایە سمبوڵی فەرەنسایە و بەو بۆنەیەوە پەیامی هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ پاریس پەیتا پەیتا دەگاتە جێ.

رابەران و کەسایەتیە جیهانیەکان نامەی هاوسۆزی و هاوکاری ئاڕاستەی حوکمەتی فەرەنسا دەکەن، لەوانە پاپای ڤاتیکان کە دەڵێت نوێژونزا بۆ کڵێسای نۆتردام و هاوڵاتیانی پاریس دەکەم لەم ساتە وەختە کارەستباراویەدا کە رووبەڕوی فەرەنسیەکان وا دەبێتەوە.

هەروەها سەرۆکەکانی زۆربەی وڵاتانی جیهان وەک ئەڵمانیا و دۆناڵد ترەمی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا و ئیتالیا و نەتەوەیەکگرتوەکان و تورکیا و کڵێسای خاکی پیرۆز و ئیسرائیل و ئێران و هەتا دوای ، سەرجەمیان نامەی پەژارە و دڵگرانی ئاڕاستەی حوکمەتی فەرەنسا دەکەن لەمەڕ کارەساتی سوتانی کڵێسای دێرینی نۆتردام.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە تویتێکیدا سوتانی کڵێسای نۆتردام لە پاریس بە کارەسات ناودەبات و پێشنیازی فرۆکەی تایبەت دەکات بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

براک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دەڵێت ئەو کڵێسایە یەکێکە لە مەزنترین سامانەکانی جیهان و بیرو هۆشمان لای هاوڵاتیانی فەرەنسایە لەم ساتە دژوار و پڕ پەژارەیەدا.

XS
SM
MD
LG