ئەحمەد ئەسکەندەری دەڵێت من ناڵێم بەهیچ شێوەیەک جەنگ بەرپا نابێت، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە بەهۆی هەڵەیەک یان بەهۆی کردەوەیەک کە بە زۆریش بە ئەنقەست نەبووبێت ، شەڕ دەست پێبکات.
ناوبراو دەشڵێت من رەوشی سەردەمی سەدام و لێدانی ئەو کاتە لەلایەن ئەمەریکا و جیهانەوە وەک ئەمەی ئێستا نابینم. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ بەڕێز "ئەحمەد ئەسکەندەری" شارەزا لە کاروباری ئێراندا سازی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.