Accessibility links

ئوردن داوای لە حکومەتی لیبیا کردوە ئەو سێ هاوڵاتیەی ساڵی پار لە لایەن میلیشیاکانەوە ڕفێنران ئازاد بکات.


ئوردن داوای لە حکومەتی لیبیا کرد ئەو سێ هاوڵاتیەی ساڵی پار لە لایەن میلیشیاکانەوە ڕفێنران ئازاد بکات.

بە گوێرەی لێدوانەکە موحەمەد تاهیر سیالە کە گوتبووی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی لیبیا ئەو خۆی بە دواداچونی بۆ ئەم بابەتە کردوە.

هەروەها سیالە گوتیشی ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان بەهۆی یەکێک لە گروپی میلیشیاکانەوە دواخرا ، بەڵام دەسەڵاتدرانی لیبی بەم دوایانە کەیسەکەیان ڕادەستی لێکۆلێنەوەی گشتی کردوە بۆ ئازاد کردنی دەستگیرکراوەکان.

هەروەها لە لێدوانەکەدا هاتوەو کە ئوردن چەندین جار بەفەرمی پەیوەندی بە لیبیاوە کردوە سەبارەت بە ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان .

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئوردن گوتی دەستگیرکراوەکان بۆ کاری بازرگانی تایبەت لە لیبیا بوون.

شیانی باسە ئوردن لە مانگی نۆی ساڵی 2014 وە هۆشیاری داوەتە هاوڵاتیانی کە سەردانی لیبیا نەکەن بەهۆی مەترسی ئاسایش لەو وڵاتەدا.

XS
SM
MD
LG