Accessibility links

قوبرس دۆزی یاسایی لە دژی تورکیا تۆماردەکات


ئاژانسی هەوالەکانی فرانس پرێس دەڵیت بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی قوبرس رایگەیاند وڵاتەکەی شکایەتی یاسایی دژ بە سێ کۆمپانیا پێشکەش کردوە و تۆمەتباریان دەکات بە هاوکاریکردنی تورکیا لە گەڕانی بەدوای نەوتی خاو و گازی خۆرسک لە نێو ئاوی قوبروسدا.

بەرپرسەکەی قوبرس گوتی شکایەتەکەیان سێ کۆمپانیا و بەڕیوەبەرانی جێبەجێکارانی کردوەتە ئامانج ، بەبێ ئەوەی ناو و ناسنامەی کۆمپانیاکان بدرکێنێت یان ئەو لایەنەی کە قوبرس شکایەتەکەی لەلا کردوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە دەستکردن بە هەڵمەتی گەڕان بۆ دۆزینەوەی یەدەکی گازی سروشتی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستدا جۆرێک لە پشبڕکێی بە خۆیەوە بینیوە بۆ ئەو سامانە سروشتییەی لە رۆخی دەریاکەدا هەیە ، ئەمەش بوەتە مایەی ناکۆکی و ئاڵۆزی لە نێوان قوبرس ی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و نێوان تورکیا .

دوورگەی قوبرس لە ساڵی 1974 وە دابەشبووە دوای ئەوەی هێزەکانی تورکیا یەک لەسەر سێی بەشی باکوری دورگەکەیان داگیرکرد، ئەمەش وەک کاردانەوەی تورکیا لە دژی ئەو کودێتایەی کە کۆلۆنێلەکان لە ئەسینا سەرپەرشتیان کردبوو بەمەبەستی یەکخستنەوەی دوورگەکە لەگەڵ یۆنان.

XS
SM
MD
LG