دکتۆر سەعدەدین مەلا دەڵێت بەشداری پێنەکردنی کورد لە وتوێژەکانی پەیوەست بە ئایندەی کورد دەبێتە مایەی شکست کاتێک دەستوری سوریا دەنوسرێتەوە ، بەتایبەت دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنەی کە هێزەکانی کوردی لە سوریا بەسەر داعشدا تۆماریانکرد.تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سازیداوە لەگەڵ دکتۆر سەعدەدین مەلا ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەکی لە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.