ئەمڕۆ بە دەیان هەزار لە هاوڵاتیانی عێراقی لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەخت گردبوونەوە و ئەمەش گەورەترینگردبوونەوەی ناڕەزاییە لەودەمەوەی مانگێک لەمەو بەر خۆپیشاندانەکانی ناڕەزای دژ بە حوکمەتی عێراقی دەستیپێکردوە، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران بەرەنگاری هێزەکانی ئاسایشی عێراقی بوونەوە ئەوانەی بە دەیان کەسیان لە خۆپیشاندەران لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکاندا کوشتوە. خۆپیشاندەران لە بەغدا رەخنەی توند لە ئێران دەگرن بۆ دەستوەردانی لە کاروباری نێوخۆی وڵاتەکەیاندا.
تەواوی جادەو بانەکانی دەچنەوە سەر گۆڕەپانی تەحریر ئەمڕۆ پڕبوون لە خۆپیشاندەران ئەوانەی ئاڵای عێڕاقیان دەشەکاندەوە ، هاوکات هێزەکانی ئاسایشی بەربستەکانیان لە سەر پردی جمهوری سەنگ تۆکمە کرد. ئەو دوو پردە دەچنە وە سەر گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەخت..
خۆپیشاندەارن داوای گۆڕانکاری سیاسی بنچینەیی دەکەن لە سیستمی سیاسی وڵاتدا ،ئەوەی دوای داگیرکردنی عێڕاق لە ساڵی 2003 لەلایەن وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە دارێژرا ، ئەو سیستمە وەک دەڵین بەرپرسە لە گەندەڵیەکی بەربڵاو و بێکاری و خراپی خزمەتگوزاریەکان.