Accessibility links

مایک پۆمپەیۆ: کوشتنی قاسم سولێمانی پلانی هێرشێكی بەمزوانەی ناوبراوی لەبار برد


وەزیری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا " مایک پۆمپەیۆ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە کوشتنی قاسم سولێمانی فرماندەی باڵای لەشکری ئێرانی لە پێناو تێکدان و پوچەڵکردنەوەی ئەو هێرشە بۆ کە سولێمانی پلارێژی ئەنجامدانی بەمنزیکانە بۆ دەکرد.

لە وتەکەیدا بۆ کەناڵی CNN ، مایک پۆمپەیۆ گوتی؛ جەنەراڵ قاسم سولێمانی چلاکانە سەگەرمی پیلاندانان بوو لە هەرێمەکەدا بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی هەر وەک خۆی گوتبووی کارێکی زۆر گەورە ، ئەوەی ژیانی بە دەیان ئەگەر بەسەدان نەبێت لە ژیانی وڵاتیانی ئەمەریکا دەخستە مەترسیەوە.

پۆمپەیۆ گوتیشی ئێمە دەمانزانی ئەو کارەی بەم زوانە ئەنجامدەدا ئەگەر لەناو نەبرایە و دەشڵێت بڕیاردانمان بۆ کوشتنی قاسم سولێمانی لەسەر بنەمای زانیاریە هەواڵگریەکانمان بووە.

بەڵام وەزیری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە نەکرد کە ئایا کەی و لە چ جیگەیەک هێرشەکەی قاسم سولێمانی لە هەرێمەکەدا بەنیازی ئەنجامدانی بوو دەکرا ، گوتیشی ئەگەر هێرشەکە بکرایە ئەوکاتە چەندان کەسانی موسڵمانیش دەکوژران.

XS
SM
MD
LG