Accessibility links

بەدەیان هەزار کەس لە تاران دژ بە کوشتنی قاسم سولێمانی گردەبنەوە


ئاژاسنی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت ؛ دوای کوشتنی فرماندەی پایەبەرزی ئێرانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق ، بەدەیان هەزار رژانە نێو جادەو بانەکانی تارانی پایەتەخت بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی وەک دەڵین ئەو تاوانەی ئەمەریکا ئەنجامیداوە.

دوای تەواوبوونی نوێژی هەینی ، خۆپیشاندەاران لە سەر چەندان جادە بان لە ناوەڕاستی تارانی پایتەخت ئێران گردبوونەوە و بەشدار بوان دروشمی مەرگ بۆ ئەمەریکایان دەچڕی هەروەها وێنەی قاسم سولێمانی فرماندەی کوژراویان بەرزکردبوەوە.

فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هەواڵی کوشتنی فرماندەی قودس بۆ کارو باری لەشکری دەرەکی قاسم سولێمانی پشتڕاست کردوو گوتی ناوبراو لە هێرشێکی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە بەغدا کوژرا.

لە رێپێوانەکانی ناڕەزایی لە تاران خانمان و پیاوان و هەروەها کەسانی بەساڵدا چوو بەشداریان لە کرد و هەندێکیان وێنەی گەورەی ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی رابەری باڵای ئێرانیان هەڵگرتبوو.

هاوکات دروشمی جۆراو جۆریان دەگوت وەک ئەمەریکا تەوەرەی بەدکاریە و هەروەها مەرگ بۆ ئەمەریکا.

ئاژانسی فەرمی ئیڕنا رایگەیاند کە خۆپیشاندانی ناڕەزایی هاوشێوەی تاران لە شارەکانی دیکەی ئێران وەک ئاراک و هورموزگان و هەمەدان و سنە و سێمنان و شیراز و هەروەها یەزد ئەنجامدرا.

XS
SM
MD
LG