بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و لە هەرێمی کوردستانی عێراقیشدا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمترە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تردا.
هەربۆیە لە ئێستادا ئەم دیاردەیە پرسیارێکی هێناوەتە ئاراوەسەبارەت بەوەی؛ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندێک پەیوەندی بە بەرگری لەشی مرۆڤەوە هەیە لە ڕووی تەندروستییەوە، لە کاتێکدا وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستیدا بەڕێژەیەکی زۆرڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوبۆتەوە.
لە وتوێژێکی دکتۆر دیاری عەوڵا پسپۆڕی گورچیلە لە شاری ڕانیە، لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت، ڤاکسینیBCG کە دژی سیل و بەکتریا لە وڵاتی عێراق لە کۆنەوە بۆ ساوایانی تازە لە دایک بوو بەکارهاتوە لە ئێستادا دەرکەتوە ئەو ڤاکسینە دژە تەنێکی لە لەشی ئەو کەسانەدا دروست کردوە کە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
دکتۆر دیاری دەشڵێت هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات درەنگتر دەستیان بەم جۆرە کوتانە کردوە بۆ منداڵانی تازە لە دایکبوو، وەک دەڵێت "بە نمونە لە ئێران لە ساڵی 1984 دەستیان پێکردوە بۆیەشە گەنجەکان کەمتر توشی ڤایرۆسەکە دەبن یاخود چاک دەبنەوە بەڵام زۆربەی بەتەمەن و بەساڵاچوان گیان لەدەستدەدەن."
باڵا ئاکۆ، لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، وتووێژی لەگەڵ دکتۆر دیار عەوڵا کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: