ئازادی میدیا و ئازادی ڕادەربڕین تا چەند چووەتە قۆناغێکی هەستیار لە هەرێمی کوردستان، و لەهەمان کاتدا بەکارهێنانی میدیای ئەلکترۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تا چ ئاستێک بە شێوەیەکی دروست بەکاردەهێندرێن.
لەگەڵ هەوڵەکانی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە پرسی لێبڕینی موچە و دواکەوتنی موچە، بەڵام تا ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری ئەو دانیشتنەی نەداوە و بانگهێشتی پەرلەمانتارانی نەکردووە بۆ ئەم پرسە.
شەڕەکەی ڕۆژی شەممە تێڕوانینی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا، بەشێک دەڵێن تورکیا سنوری هەرێمی کوردستانی بەزاندوە و ئەو هێرشەی ئەنجامداوە، بەشێکی دیکەش گەریلاکانی پەکەکە بە گوناهبار دادەنێن.
لەگەڵ درێژە کێشانی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە تایبەتیش قەیرانی دارایی، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی و فشارخستنە سەر حکومەت لەپێناو چارەسەرکردنی بەشە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران،
گرفت و ئاستەنگی زۆر هەن کە ڕوبەڕووی خانمانی ڕۆژنامەوان دەبنەوە لە هەرێمی کوردستان، خانمی ڕۆژنامەوان ئاڤان جاف دەڵێت" ئەو بەربەستانەی کە دێنە بەردەم خانمانی ڕۆژنامەوان زۆرن بەڵام ئەوەی کە پێویستە جەختی لەسەر بکرێتەوە و کاری بۆ بکرێت هەراسانکردنی سێکسیە کە ناچاریان دەکات دەست لە کارەکانیان هەڵبگرن".
ئەمەریکا وەک زلهێزترین وڵاتی جیهان کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا و کەنداوی عەرەبی و وڵاتانی تری جیهانیش، لەگەڵ ئەوەی کە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیەتی ناتۆدا کێشەی هەبوە بەڵام هێشتا وەک وڵاتی پیشەنگ ماوەتەوە،
هۆزان مەحمود لە ڕۆژی جیهانی نێونەتەوەیی کچانی منداڵدا دەڵێت جیاکاری لەنێوان ڕەگەزی کچ و کوڕ لەنێو خێزانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە زەقی بەدی دەکرێت
لە پڕۆژەی چاکسازیدا حکومەت ناچارکراوە لە کاتی هەبونی پارە ئەو شایستە داراییە کە لە ئەستۆی حکومەتە بۆ موچە خۆران بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەو لێبڕینە ناگەڕێتەوە بۆ موچە خۆران.
ئەمەل جەلال: بە پێی دواین ڕاگەیەنراوی پزیشکی دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ 170 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراوە لەناویاندا تەمەنەکانی 4 بۆ 29 ساڵی هەن.
کوشتنی خانمانی کورد بەهەر بیانوێک بێت گرفتێکی زەقە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا، کە تا ئێستاش نەتوانراوە بنبڕبکرێت، لێرە و لەوێ ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و کچان دەبنە قوربانی دەستی پیاوان و کۆمەڵگە،
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە. هەرچەندە لەماوەی ڕابوردوودا ئاماژە بەوە دەکرا ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە شاری سلێمانی کەمی کردووە بەڵام شارەزایان دەڵێن لە ئێستادا بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتە لەمەوبەر جارێکی تر بەرزبۆتەوە.
ئاڵۆزی و ناڕەزاییەکان لەم چەند ڕۆژەی دوایدا لە چەندین شارو شوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەبوو بەهۆی نەبونی موچە و خراپی باری ئابوری خەڵک لە هەمان کاتیشدا کاردانەوەکان و مامەڵەی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردوە،
نیگەرانیەکانی خەڵک لەمەڕ خراپی باری ئابوریان و نەبونی موچە و گەرمای هاوین و لەسەروی هەمووشیانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژیانی هاوڵاتیانی سەخت و دژوار کردوە
دکتۆر هیوا مەحمود بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دەڵێت ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری ڕاپەڕین لەماوەی 2 مانگدا بۆ 444 حاڵەت بەرزبۆتەوە
شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە سلێمانی ڕۆژانە چەندین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆماردەکرێت و هەندێکیشیان گیانلەدەستدەدەن
بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی نادروست چەندین گرفت و درزی خستۆتە ناو کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەندێک جاریش پەلی بۆ گرفتی خێزانی و لێکترازانی خێزانی بردووە، ئایا تا چەند تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هۆکاری دروستبونی گرفتی کۆمەڵایەتین لە هەرێمی کوردستاندا؟
هەرێمی کوردستان قۆناغێکی نوێ لەگەڵ پەتای کۆڤید 19 دا تێدەپەڕێنێت، لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەدا بەکەمترین توشبوو دۆخەکەی جێهێشت، ئایا هۆکارەکانی دووبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
زیاتر نیشـان بده