Accessibility links

ئەمین بەکر: ئەو پشتیوانییە نێوخۆیی و دەرەکیانەی لە ئێستادا لە موستەفا کازمی دەکرێت لە ئایندەدا بەوجۆرە نامێنێتەوە


سەرۆک وەزیرانی عێراق موستەفا کازمی لە کاتێکدا ئەم پۆستەی وڵاتی گرتەدەست کە عیراق لێوان لێوە لە قەیرانی سیاسی، ئابووری، ئاینی ، کۆمەڵایەتی...هتد. ئەوەی بارودۆخەکە بۆ بەرێز کازمی زیاتر سەخت و دژوار دەکات، داڕمانی بێ پێشینەی شێوازی بەهاکانی نەوتی خاوە لە بازاڕەکانی جیهاندا کەکاریگەری زۆر خراپی لەسەر کۆی کایەکان لە عێراقدا دەبێت ، چونکە نەوت پتر لە سەدا 90 ی کۆی داهاتی عێراق پێکدەهێنێت.

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ئەمین بەکر، ڕاوێژکار لە نوسینگەی سەرۆکایەتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت "ناتوانرێت لە ئێستادا خوێندنەوەیکی واقعیانە جگە لە گریمانەیی نەبێت بۆ سەرۆک وەزیران موستەفا کازمی لەم ساتەدا بکرێت". بەڕێز بەکر لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشیئەو پشتیوانیە نێو خۆیی ودەرەکییەی لە ئێستادا لە موستەفا کازمی دەکرێت ، لە ئایندەدا بەو جۆرە نامێنێتەوە و دەڵێت ڕەوشی عێراقیش بەندە لەسەر ئەوەی کە ئایا کێ ڕابەرایەتی ئەو وڵاتە دەکات؟

دەقی وتووێژەکەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ ئەمین بەکر

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:39 0:00


XS
SM
MD
LG