Accessibility links

کاوە ئاهەنگەری: ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا لاوازدەکات


کاوە ئاهەنگەری
کاوە ئاهەنگەری

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ سەرگەرمی هەوڵێکی زۆر و نێوەندگیریە بەمەبەستی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت وڵاتانی کەنداو لەگەڵ ئیسرائیلدا. سەرۆک ترەمپ توانیویەتی لەم هەوڵەیدا سەربکەوێت و هەوڵی زیاترش دەدات بۆ هاندانی وڵاتانی دیکەی عەرەبی هەتا چاو لە ئیمارات بکەن و ئەوانیش ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا واژۆ بکەن.

کاوە ئاهەنگەری شیکاری سیاسی بنکە لە برۆکسڵ دەڵێت ئەم هەوڵەی سەرۆک ترامپ بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی هەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە پلانڕێژی بۆ کردووە ، دەشڵێت ئاسایوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆزی فەلەستینیەکان نابێت و دەشڵێت فەلەستینیەکانیش ئێستا لەوە تێگەیشتوون کە دەبێت شان بەشانی یەکتری لەگەڵ ئیسرائیل بژین. سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەم بابەتەی لەگەڵ کاوە ئاهەنگەری تاوتوێکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:38 0:00



XS
SM
MD
LG